پشووی ده‌روون



پرسیاری ژماره‌ 1


گه‌ر ده‌ته‌وێ یه‌کێک بی له (٪٢) ی هۆشمه‌ندانی جیهان؟ ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبێنه، که هیچ فێڵێکی تێدا نی‌یه و ته‌نها لۆجیک به‌هانات دێ. ئه‌نشتاین یه‌کێ له‌و که‌سانه‌ بووه که‌ توانیویه‌تی وه‌ڵامی راست بداته‌وه، و ئه‌ویش پێ‌ی وابووه که (٪٩٨) ی خه‌ڵک ناتوانن ئه‌م مه‌ته‌ڵه شیبکه‌نه‌وه و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. گه‌ر ده‌ته‌وێ بچیته ریزی هۆشمه‌ندانه‌وه، زیره‌کی خۆت تاقی‌بکه‌وه!


ـ پێنج خانووی ره‌نگ جیاواز هه‌یه؛ سوور، شین، سه‌وز، زه‌رد، سپی.

ـ له‌ هه‌ر خانوێک پێنج که‌سی به‌ره‌گه‌ز جیاواز ده‌ژین؛ سویدی، نه‌رویجی، ده‌نمارکی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی.

ـ هه‌ر که‌سه‌و خواردنه‌وه، جۆرێکی جگه‌ره و گیانه‌وه‌رێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، که هیچیان له‌وی‌تر ناچێت.

·       که‌سی خانووی ناوه‌ڕاست شیر ده‌خواته‌وه.

·       دانیشتووی خانووه سه‌وزه‌که قاوه‌ ده‌خواته‌وه.

·       خانووه سه‌وزه‌که ده‌که‌وێته لای چه‌پی خانووه سپی‌یه‌که.

·       ئه‌و که‌سه‌ی جگه‌ره‌ره‌ی وینفیلد ده‌کێشێ بیره ده‌خواته‌وه.

·       سویدیه‌که سه‌گێکی هه‌یه.

·       ئه‌وه‌ی مارلبۆرۆ ده‌کێشی هاوسێکه‌ی پشیله‌یه‌کی هه‌یه.

·       ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی پاڵماڵ ده‌کێشێ باڵنده‌یه‌کی هه‌یه.

·       هاوسێ‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌سپێکی هه‌یه جگه‌ره‌ی دانهیڵ ده‌کێشێ.

·       نه‌رویجیه‌که له خانووی ژماره یه‌ک داده‌نیشێ.

·       ئه‌ڵمانیه‌که جگه‌ره‌ی رۆسمان  ده‌کێشێ.

·       دانیشتووی خانووه زه‌رده‌که جگه‌ره‌ی دانهێڵ ده‌کێشێ.

·       هاوسێ‌ی ئه‌وه‌ی مارلبۆرۆ ده‌کێشێ ته‌نها ئاو ده‌خواته‌وه.

·       دانیمارکیه‌که چا ده‌خواته‌وه.

·       ئینگلیزه‌که له خانووه سووره‌که نیشته‌جێ‌یه.

·       نه‌رویجیه‌که هاوسێ‌ی خانووه شینه‌که‌یه.

 

پرسیار: گیانداری پێنجه‌م ماسی‌یه‌، خاوه‌نه‌که‌ی کێ‌یه و له‌ کام خانووه؟


دوا وڵامی راستی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ برایه‌کی به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ ناوی باران، له‌ شاری ستۆکهۆڵمه‌وه‌ له‌ وڵاتی سوێده‌وه‌ پێمان گه‌یشت

که‌واته‌، له‌ نێو 72 وڵامدا ته‌نها ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ ( یه‌که‌م: شادومان مه‌حه‌مه‌د ، دووه‌م: کاکه‌ باران) وڵامه‌کانیان راست بوو، ئێمه‌ زۆر سوپاسی ئه‌وان و هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌  ده‌که‌ین که‌ ئه‌رکیان کێشآ و به‌شدارییان کردین.

ئه‌مه‌ش وڵامه‌که‌یه‌


5

4

3

2

1

ژماره‌ی خانوو

سپی

سه‌وز

سوور

شین

زه‌رد

ره‌نگی خانوو

سویدی

ئه‌ڵمانی

ئینگلیزی

دانیمارکی

نه‌رویژی

ره‌گه‌ز

سه‌گ

ماسی

باڵنده‌

ئه‌سپ

پشیله‌

گیاندار

بیره‌

قاوه‌

شیر

چا

ئاو

خواردنه‌وه

وینفێلد

رۆسمان

پالمال

مارلبۆرۆ

دانهێڵ

جگه‌ره






پرسیاری ژماره‌ 2

کچێک 25 ساڵ له دایکی بچوکتره‌، دوای 7 ساڵ ته‌مه‌نی دایکه‌که‌ پێنج به‌قه‌د ته‌مه‌نی کچه‌که‌ی لێ‌دێت. ته‌مه‌نی هه‌ریه‌که‌یان چه‌نده‌؟

زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی وڵامه‌کانتان ده‌که‌ین


© Copyright www.derun.org . 2007 . All rights reserved . Email: info@derun.org